Erbil 12°C پێنجشەممە 06 شوبات 10:40

رۆناڵدۆ هۆکاری جێهێشتنی ریال مەدریدی ئاشکرا کرد

تەمەن ٣٤ ساڵ
کوردستان TV
100%

یاریزانی هەڵبژاردەی پڕتوگاڵ و ئەستێرەی یانەی یوڤانتوسی ئیتاڵی کریستیانۆ رۆناڵدۆ رایگەیاند کە بەهۆی ئەوەی هەستی کردووە یانەکەی چیتر ئەو گرنگیەی جارانی پێنادەن بۆیە یانەی ریاڵ مەدریدی جێهێشتووە .

رۆناڵدۆ لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ باسی لە جێهێشتنی یانەی ریال مەدرید کرد کە ٩ وەرز یاری بۆ ئەو یانەیە کرد و گوتی: "هەستم کرد سەرۆکی یانەی ریاڵ مەدرید وەک ساڵانی سەرەتا گرنگیم پێ نادات. تەنیا بە چاوی کارکردنەوە سەیری دەکردم، ئیدی هەستم کرد کە چیتر گرنگ نیم بۆ یانەکە و بۆیە بیرم لە جێهێشتنی یانەکە کردەوە".

کریستیانۆی تەمەن ٣٤ ساڵ لە درێژەی لێدوانەکەی گوتی: " هیچ رێگرییەک نیە لەبەردەم بەدەستهێنانی تۆپی زێرینی ٢٠١٨ بۆ من، من وا بیر دەکەمەوە کە یەکێک بم لە باشرین یاریزانەکانی جیهان لە مێژوو. بە دڵنیایەوە دەمەوێت بۆ جاری شەشەم ئەم نازناوە بەدەستبهێنم. بۆ ئەم مەبەستەش بە بەهێزیەوە کار دەکەم".

کریس سەبارەت بەو تۆمەتانەی لەبارەی گێچەڵی سێکسییەوە خراونەتە پاڵی گوتی: " ئەو چیرۆکە بە دڵنیایەوە کاریگەی خراپ دەکاتە سەر ژیانم . هاوژین ، چوار منداڵ ، دایک ، خوشک و برایەکەم هەیە . دەزانم کە من کێم و چی دەکەم. رۆژیک راستییەکان ئاشکرا دەبن ".

AA

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.