Erbil 9°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 18:19

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران بۆ ئه‌مریکا : سیاسه‌تی ئێمه‌تان پێ ناگۆڕدرێت

پێیوایه‌ به‌ سزا خستنه‌سه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی بۆ كه‌ناڵی CBS ئه‌مریكی دوا.

محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ پێیوایه‌ سزاكان كاریگه‌ری ده‌روونیان هه‌یه‌ و پێشتر ئه‌و كاریگه‌رییانه‌ هه‌ستیان پێكراوه‌، به‌ڵام ئه‌و سزایانه‌ی له‌ چواری تشرینی دووه‌مه‌وه‌ ده‌خرێنه‌ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نابێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند "ده‌بێت ئه‌مریكا ئه‌مه‌ بزانێت، سزاكان كاریگه‌رییان ده‌بێت، به‌ڵام سیاسه‌تی ئێمه‌یان پێ ناگۆڕدرێت. ئه‌مریكا ئاڵووده‌بووی سزا خستنه‌سه‌ره‌، پێیوایه‌ به‌ سزا خستنه‌سه‌ر كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، به‌ڵام وانییه‌.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ سزاكان زیان به‌ خه‌ڵك ده‌گه‌یه‌نن و وه‌ك حكوومه‌ت كاریان ئه‌وه‌ ده‌بێت كه‌مترین زیان به‌ خه‌ڵك بگات.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ راكێشا كه تاكو‌ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌كه‌یدا بێت ئه‌وا لێی ناكشێنه‌وه‌ و گوتی: پێموایه‌ ئه‌وه‌ باشترین رێككه‌وتننه‌ كه‌ متمانه‌ بدات به‌ سه‌رۆك تره‌مپ، له‌وه‌ باشتر نابێت.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.