به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان بڕیاری تاپۆكردنى عه‌لوه‌ی سلێمانى كه‌بڕیار بوو له‌سه‌ر وه‌به‌رهێنه‌رێك تاپۆ بكرێت هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه
لیژنەی پلان و پرۆژەکان ڕایده‌گه‌یه‌نن لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە فەڕمی داوایان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران کرد كه‌بڕیاری تاپۆكردنى عه‌لوه‌ی سلێمانى هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه بڕیاره‌كه‌ش درا به‌جۆرێك تەملیک کردنی عەلوەی سلێمانی ھەڵوەشێندرایهوه
لێژنه‌كه ڕایده‌گه‌یه‌نن ڕوبەری عەلوەی سلێمانی نزیکەی پەنجا دۆنم زەوییە لە ناو جەرگەی شاری سلێمانیدا داوا کرابوو تاپۆ بکرێت لەسەر وەبەرھێنێک و ببێتە موڵکی کەسی خۆی و کاسبکارانی عەلوەکە زەرەرمەند بن.
هه‌روه‌ها لیژنەی پلان و پرۆژەکان ڕاشیدهگهیهنن نزیکەی 80 موڵکی تر لە سلێمانیدا هەیە کە دەبێت ڕێگری بکرێت لە تەملیک کردنیان و هەموومان کار بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی هاوڵاتیاندا .
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بڕیاری ژمارە 14 لە بەرواری 10-7-2018بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تاپۆکردنی عەلوەکە بۆ تەنها وەبەرهێنێک و موڵکیەتی عەلوەکە بگەڕێتەوە بۆ شارەوانی
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.