Erbil 6°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 23:37

ته‌مه‌نی گونجاوی پیاوان بۆ پشکنینی پرۆستات روونده‌کرێت

فشارده‌خاته‌ سه‌ر بۆڕی میز
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (180 وشە)
100%

كۆمه‌ڵه‌ی سه‌ندیكا پزیشكییه‌كانی ئه‌ڵمانیا رێنمایی پیاوان ده‌كه‌ن له‌ ته‌مه‌نی 45 ساڵیدا پشكنینی پرۆستات ئه‌نجامبده‌ن، چونكه‌ له‌ زۆربه‌ی تووشبووانی گه‌وره‌بوونی پرۆستاتدا له‌م ته‌مه‌نه‌وه‌ گه‌وره‌بوونی پرۆستات ده‌ستپێده‌كات.

پزیشكه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر گه‌وره‌بوونی پرۆستات زوو ده‌ستنیشانبكرێت، ئه‌وه‌ چاره‌سه‌ری ئاسانتر ده‌بێت، بۆیه‌ ده‌بێ له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانیدا راوێژ به‌ پزیشك بكرێت، گرنگترین ئه‌و نیشانانه‌ش بریتین له‌؛ زۆر میزكردن، په‌نگخواردنه‌وه‌ی میز له‌ میزڵدان، سه‌خت میزكردن و میزه‌چركه‌.

له‌ زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌كرێ به‌ ده‌رمان چاره‌سه‌ری گه‌وره‌بوونی پرۆستات بكرێت، به‌ڵام حاڵه‌ته‌ تونده‌كان پێویستیان به‌ ده‌ستێوه‌ردانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌.

به‌گشتی وا باشه‌ نه‌خۆشانی گه‌وره‌بوونی پرۆستات كاته‌كانی خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نیه‌كان دیاریبكه‌ن و كه‌مترینیان بخه‌نه‌ شه‌وان، هه‌روه‌ك به‌ر له‌ خه‌وتنیش چا و قاوه‌ نه‌خۆنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زۆر میزهاتن خه‌ویان نه‌زڕێنێت.

پرۆستات رژێنێكی سه‌ر به‌ كۆئه‌ندامی زاوزێی مرۆڤه‌ و له‌ خواره‌وه‌ی میزڵدان و له‌ چوارده‌وری بۆڕی میز هه‌ڵكه‌وتووه‌. ئه‌ركی سه‌ره‌كی ده‌ردانی شله‌یه‌كی تفته‌ كه‌ 30%ی قه‌باره‌ی تۆواو پێكدێنێ.

كاتێك پرۆستات گه‌وره‌ده‌بێ، فشارده‌خاته‌ سه‌ر بۆڕی میز و ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌هۆی گرفت له‌ میزكردندا. نیوه‌ی پیاوانی ته‌مه‌ن 75 ساڵان و زیاتر، تووشی ئه‌م گرفته‌ ده‌بن.

سه‌رچاوه‌/ زانیاری گشتی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.