كاتژمێرێك دوای پشتڕاست بوونه‌وه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل بۆ مه‌سقه‌تی پایته‌ختی عه‌ممان و دیداری ناوبراو له‌گه‌ڵ شای ئه‌م وڵاته، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به فه‌رمیی ره‌خنه‌ی له‌م دیداره گرت و ناڕه‌زایه‌تیی ده‌ربڕیی.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی ناتانیاهۆ بۆ مه‌سقه‌ت، به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: وڵاتانی ئیسلامیی ناوچه‌كه نابێ له‌ژێر گوشاری كۆشكی سپیی ده‌رفه‌ت بده‌ن به ئیسڕائیل تا رێگه خۆشبكات بۆ درووستكردنی كێشه و ته‌نگه‌ژه‌ی نوێ له ناوچه‌كه‌دا.
له درێژه‌دا قاسمی جه‌ختی له‌و خاڵه‌ش كرده‌وه: بێگومانین له‌وه‌ی كه رژێمی ئیسڕائیل به‌دوای نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ناكۆكییه له‌نێوان وڵاتانی موسڵمانی ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها نیازیشی هه‌یه 70 ساڵ داگیركاریی و ده‌ستدرێژیی و كوشتاری خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی فه‌ڵه‌ستین بشارێته‌وه و دایپۆشێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.