Erbil 11°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 17:15

سەرۆک بارزانی : پێشمەرگە له‌ داستانی مەزنی سحێلا و مەحمودیە مێژوویەکی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمارکرد

سەرۆک بارزانی ساڵیادی داستانی سحێلا و مەحموودییە بەرز دەنرخێنێت
کوردستان TV
#6 #7
100%

بە بۆنەی یەکەمین ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحمودییە، کە لەوێدا پێشمەرگە قارەمانەکان، کوردستانیان پاراست و ڕیگەیان لە داگیرکاری و پیلانگێڕیی دەرەکی و ناوخۆیی گرت، سەرۆک بارزانی، لە پەیامێکدا کە لە تویتەری بەڕێزیان بڵاو کراوەتەوە، ئەو یادەی بەرز نرخاند.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

ئەمڕۆ 26ـی ئۆکتۆبەر یەکەم ساڵیادی داستانی مەزنی سحێلا و مەحموودییەیە کە پێشمەرگە مێژوویەكی نوێی بەرگری و خۆنەچەماندنی تۆمار کرد.

سوپاس بۆ ئەو قارەمانانەی بەشداری ئەو نەبەردییە بوون، هەزاران سڵاو بۆ ئەو شەهیدانەی لەو داستانەدا خوێنی خۆیان پێشکەشی گەل و نیشتمان کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.