بە بەشداری گروپێكی میوزیكی ئوستراڵی بەناوی " ماداكتۆ " گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " عه‌دنان كه‌ریم " هەفتەی داهاتوو رۆژی یەك شەممە رێكه‌وتی 28-10- 2018 كۆنسێرتێكی جەماوەری لە شاری "سدنی" وڵاتی (ئوستراڵیا) بۆ كوردانی تاراوگە نیشین ساز ده‌كات .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له لێدوانێكی بۆ كوردانی تاراوگه ده‌لێت ، من لە كوردستانەوە هاتووم، بەنیازم بە چەند گۆرانییەكی جوانی كوردی بێمە خزمەتان و ئێوارە كۆنسێرتێكی جەماوەری لە هۆڵی ( ریڤەر سایت تیاتەر) بە هیوام بتوانین كارێكی باش پێشكەش بە ئێوەی بەڕێز بكەین .
هونه‌رمه‌ند "عه‌دنان كه‌ریم " لەدوای تەواوبوونی بەرنامەی (كورد ئایدل) كە وەك لێژنەی دادوەری بۆ هەڵسەنگاندنی دەنگی بەهرەمەندانی بەشداربووی پرۆگرامەكە، جۆرێك لە دوورە پەرێزی هەڵبژاردبوو، لەكاری هونەری تەنانەت لەیەكێك لە دیمانەكانی دا بڕیاری ئەوەی دابوو، كە ڕەنگە چیتر گۆرانی نەڵێت .
جیا له‌وه ئه‌م هونه‌رمه‌نده كۆمەڵێك گۆرانیی تازەی ئامادەیە بەتایبەتی یەكێك لە قەسیدە شیعرەكانی مامۆستا (هێمنی موكریانی) كە ئەو بەرهەمەی زیاتر لە (30) خولەك دەخایەنێت كاری بۆ كردووە ، به‌ڵام تا ئێستا نه‌زانراوه كه‌ی و چون بڵاویده‌كاته‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.