ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 23/10/2018، رۆژنامه‌ی ئیسرائیل هیوم، له راپۆرتێكدا ئاشكرایكردووه، ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل "مۆساد" ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه كه عێراق ده‌كه‌وێته هێڵی رووبه‌ڕووبووه‌نه‌وه‌ی نێوان ئیسرائیل و ئێران".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، مۆساد ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ستكه‌وتووه كه ئێران كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌كی بالیستی له عێراقیش درووست ده‌كات نه‌ك ته‌نها سووریا و لوبنان.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه "ئێران مووشه‌كی راده‌ستی هێزه شیعییه‌كانی عێراق كردووه و هاوكاریكردوون بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناو خاكی عێراقدا كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌ك دابمه‌زرێنن".
هه‌روه‌ه ده‌ڵێت "ئێران هه‌وڵه‌كانی بۆ دامه‌زراندنی كارگه‌ی درووستكردنی مووشه‌ك هاوشێوه‌ی لوبنان، له سووریا دوو به‌رامبه‌ر كردووه".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.