ماوه‌یه‌كی زۆره هونه‌رمه‌ند " سامان شه‌وكه‌ت " بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی نییه ، به‌لام له ئێستادا سه‌رقاڵی كاركردنه بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمێكی سینه‌مایی .
سامان ئاشكرایده‌كات كه له ئێستاد گۆرانی گوتن له به‌رنامه‌یدا نییه ، به‌ڵام چه‌ند مانگێك ده‌بێت كارده‌كات بۆ ئاماده‌كردن و به‌رهه‌مهێانانی فیلمێكی سینه‌مایی كه دوای چه‌ند مانگیكی دیكه ده‌ست به وێنه‌گرتنی ده‌كه‌ن .
وتیشی كه خۆی رۆڵی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه به‌رجه‌سته ده‌كات و ژماره‌یه‌ك له ئه‌كته‌ری كور و كچی گه‌نجیش به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و دوای ته‌واو بوونی فیلمه‌كه له سینه‌ماكانی كوردستان و ئه‌ورووپا نمایشی ده‌كه‌ن .
سامان شه‌وكه‌ت ئاماژه‌ی به ناوه‌رۆك و ناوی فیلمه‌كه نه‌كردووه ، ئه‌وه‌نده نه‌بێت كه فیلمه‌كه‌ی لە دەروەی كوردستان وێنەی بۆ دەگیردرێت و بەشێوەیەكی مۆدێرن بەرهەم دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.