Erbil 11°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 08:56

هونه‌رمه‌ندانی باشوور و رۆژهه‌ڵات له‌ کارێکی هاوبه‌شدا

ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%


 له‌ ژێر ناوی " ژینگه‌ ژیانه‌ " له‌ شاری سلێمانی پێشانگایه‌كی هاوبه‌شی كاریكاتێری بۆ كارتۆنیستانی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كرێته‌وه‌ و تێیدا ده‌یان وێنه‌ی كاریكاتێری نمایش ده‌كرێن .

بریاره‌ ئه‌م پێشانگا هاوبه‌شه‌ی كوردانی باشوور و رۆژهه‌ڵات رۆژی شه‌مه‌ی داهاتوو له‌ گه‌له‌ری مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانیی له‌ سلێمانی بكرێته‌وه‌ و به‌شێكی زۆری هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانی هه‌ردوولا به‌شداری ده‌كه‌ن و میوان ده‌بن و ته‌واوی به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش بكه‌ن .

پێشانگاكه‌ به‌ ناوی " ژینگه‌ ژیانه‌ " ده‌بێت و بۆ ماوه‌ی 3 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ، ناوه‌ندی حه‌وت ڕه‌نگه‌ سپۆنسه‌ری ئه‌م كاره‌ی كردووه‌ .

شێوه‌کاری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.