پیشه‌وه‌ری توركی، ھاكان كولكوچ به‌ڕێكه‌وت توانی داھێنانێكی نوێ دروست بكات كه بریتییه له دروستكردنی نه‌قشێك كه له تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه.
پیشه‌وه‌ری توركیی، ھاكان كولكوچ به‌ڕێكه‌وت توانی داھێنانێكی نوێ دروست بكات كه بریتییه له دروستكردنی نه‌قشێك كه له تاریكی‌دا ده‌دره‌وشێته‌وه و، ئێستا كاره‌كانی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بایهخهیهكی زۆری پێده‌ده‌رێت.
ھاكان كولكوچ ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ بڕوانامه‌ی داھێنانی به‌ده‌ستھێنا به ناوی شێوازی دروستكردنی نه‌قش له‌گه‌ڵ فسفۆر، ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك له كار و تاقیكردنه‌وه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ئه‌نجامی دابوو.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئانادۆڵو، ھاكان كولكوچ باسی له‌وه‌كرد كه له ساڵی ١٩٩٣وه ده‌ستی به دروستكردنی نه‌قش كردووه، كاتێك قوتابی قۆناغی دواناوه‌ندیی بوو بۆ ئه‌وه‌ی له رووی داراییه‌وه یارمه‌تی خێزانه‌كه‌ی بدات.
ئه‌و روونیكردووه كه سه‌ره‌تا له كارگه‌یه‌كی دروستكردنی نه‌قش كاری كردووه و دواتر ورده ورده په‌ره‌ی به خۆی داوه و پاشان له پارێزگای كوتاھیا رۆژئاوای توركیا كه به به‌رھه‌می نه‌قش به‌ناوبانگه له‌سه‌ر ده‌ستی باشترین پیشه‌وه‌رانی ئه‌و بواره فێربووه و دواتر له كارگه‌كانی دیكه بۆ دروستكردنی نه‌قش كاری كردووه.
ھاكان كولكوچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له ساڵی ٢٠٠٢دا، كارگه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی داناوه و تا ساڵی ٢٠١١ خۆی كاری دروستكردنی نه‌قشی كردووه و به‌و شێوه‌یه زیاتر په‌ره‌ی به‌خۆی داوه تا وای لێھاتووه به شێوازی نوێ، نه‌قش دروست بكات.
ئاشكرای كرد كه به كاره‌كانی توانی داھێنانێكی نوێ له نه‌قش دروست بكات و گوتی: "من ھه‌موو كات ره‌نگه‌كانی تایبه‌ت به نهقشم له كۆمپانیایه‌ك له ئیستانبوڵ ده‌كڕی كه له‌سه‌ر شێوه‌ی پاوده‌ر بوون و بۆ ئاماده‌كردنی ره‌نگه‌كان ده‌چوومه گه‌رماو".
ئه‌و زیاتر له‌وه‌باره‌یه‌وه گوتی: " كاتێك ناو گه‌رماوه‌كه تاریكبوو، بینیم تۆزی ره‌نگه‌كان به‌ده‌ستمه‌وه ده‌دره‌وشێته‌وه و دواتر په‌یوه‌ندیم به كۆمپانیاكه كرد و كاره‌كه‌م تیاگهیاندن، به‌ڵام ئه‌وان گوتیان كه به ھه‌ڵه ره‌نگه‌كانیان ناردووه كه ره‌نگه‌كان رۆنداربوون و بریتی بوون له فسفۆر".
ھاكان كولكوچ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه دوای ئه‌وه‌ی به كۆمپانیاكه‌ی گوتووه ره‌نگه‌كان ناگه‌ڕێنێته‌وه و له‌سه‌ر نه‌قشی چینی تاقیكردنه‌وه و ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه داھێنانێكی نوێی له شێوازی به‌كارھێنانی ره‌نگه‌كان له‌گه‌ڵ فسفۆر كردووه، ئه‌ویش دوای زنجیره‌یه‌ك له كار‌و تاقیكردنه‌وه كه له ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا ئه‌نجامی دابوو و گوتیشی: " توانیم داھێنانێكی نوێ دروست بكه‌م كه بریتییه له دروستكردنی نه‌قشێك كه له تاریكدا ده‌دروشێته‌وه ئه‌ویش به ره‌نگه‌كانی فسفۆر و له‌وچوارچێوه‌یه‌دا، بڕوانامه‌ی داھێنانی نوێم به‌ده‌ستھێنا".
له كۆتاییدا، ھاكان كولكوچ رایگه‌یاند كه كاره‌كانی له ناوه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بایه‌خێكی زۆری پێده‌درێت به تایبه‌تیش ئه‌و فهخوریانهی كه به نه‌قشی جۆراجۆر دروستی كردوون و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كیان ھه‌نارده‌ی وڵاتان له‌وانه ئه‌ڵمانیا، ئیمارات، ھۆڵه‌ندا، به‌رازیل، ئیتاڵیا و نه‌رویج.
سه‌رچاوه/ AA
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.