به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سووریا، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌رى و هاوتا سووریهكهى وه‌لید موعه‌لیم گفتوگۆیان له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سوریا كردووه.
ئێواره‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه 14ى تشرینى یه‌كه‌مى 2018، ئیبراهیم جه‌عفه‌رى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیم وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى سووریا كۆبۆوه و باسیان له بابه‌تى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیروریست و گرنگى په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو وڵات كرد و هه‌روه‌ها باسیان له پێویستى كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كانى نێوان عێراق و سووریا كردووه به‌شێوه‌یه‌كى خێرا.
ئیبراهیم جه‌عفه‌رى له‌گه‌ڵ شاندی یاوه‌رى به سه‌ردانێكى سێ رۆژى دوێنێ گه‌یشته دیمهشقى پایته‌ختى سووریا كه له‌لایه‌ن وه‌لید موعه‌لیم بانگهێشت كرابوون، به‌مه‌به‌ستى گفتوگوكردن و په‌یوه‌ندى به‌ستن له‌گه‌ڵ سووریا، به‌پێى راگه‌یاندراوه‌كه باس له‌وه كراوه جه‌عفه‌رى و موعه‌لیم جه‌ختیان له‌سه‌ر پێویسته كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنووریه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه داوه كه كردنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنیى ده‌بێت له‌سه‌ر هاتوچۆى خه‌ڵكى و هه‌نارده و هاورده‌ى كه‌لوپه‌ل و هێزى خۆراگرى هه‌ردوو وڵات زیاد ده‌كات به‌رامبه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى هه‌یه .
هاوكات هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌وه نه‌خراوه‌ته ڕوو كه چۆن و چ كاتێك هه‌نگاو ده‌نرێت بۆ كردنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌روازه سنووریانه‌ى هه‌ردوو وڵات كه ماوه‌ى ساڵانێكه داخراون.
جێى ئاماژه‌یه عێراق و سووریا به‌درێژایى 600كم سنووریان به‌یه‌كه‌وه‌یه و سێ ده‌روازه‌ى سنووریان له‌سه‌ره كه بریتین له ره‌بیعه و قائیم و وه‌لید.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.