به‌شی راگه‌یاندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران رۆژی هه‌ینیی رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له شاری پاوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تێكهه‌ڵچوون.
حدكا له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی نووسیویه‌تیی كه ئه‌م پێكدادانه‌ی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌وان و سوپای پاسداران رۆژی هه‌ینی 12ـی ئۆگست و كاتژمێر 8ـی سه‌ر له به‌یانیی به‌كاتی ناوچه‌یی له شاری پاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان روویداوه و تا كاتژمێر 11 درێژه‌ی كێشاوه.
به‌وته‌ی راگه‌یاندنی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌م پێكدادانه‌دا پێنج كه‌س له هێزه‌كانی هه‌ردوولا و هاوڵاتییه‌كیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌رچه‌نده كه سوپای پاسدارانی ئێران و سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كانی ناوخۆی ئێران تا ئێستا هه‌ڵوێستیان به‌رامبه‌ر به‌م هه‌واڵه نه‌بووه به‌ڵام ماڵپه‌ڕی " بۆڵته‌ن نیوز " كه له ناوخۆی ئێرانه باسی له پێكدادانی قورسی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و حزبه و هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی كردووه.
به‌ڵام ئه‌م ماڵپه‌ڕه هیچ ئاماژه‌ی به ژماره‌ی قوربانییانی سوپای پاسداران یان هاوڵاتییان نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌ی به كوژرانی دوو پێشمه‌رگه‌ی حزبه‌كه كردووه به ناوه‌كانی " شاهۆ وه‌یسی " و " زانیار ئیسلامیی " .
ناوی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ناو ماڵپه‌ڕی " حدكا "ـش هاتبوو، به‌ڵام ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه له‌م پێكدادانه‌دا سێ كه‌س له هێزه‌كانی سوپای پاسدارانیش كوژراون. ئه‌وه‌ش جیا له هاوڵاتییه‌ك به‌ناوی فرشاد چچانی كه به هۆی پێكدادانه‌كه‌وه بووه‌ته قوربانیی.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.