سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل جارێكی دیكه جه‌ختیكرده‌وه له رووبه‌رووبوونه‌ی وڵاته‌كه‌ی له به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران و رایگه‌یاند: ده‌بێت ئه‌و هێزانه‌ی ئێران، له سووریا و یه‌مه‌ن و عێراق پاشه‌كشه بكه‌ن و چیتر نه‌بنه هۆكاری نانه‌وه‌ی شه‌ڕ و ئاژاوه له‌و وڵاتانه‌دا .
بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رۆژی پێنجشه‌مه له تویتێكدا ئاشكرایكرد، دۆناڵد ته‌رمپ به ده‌یان جار پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه بابه‌ته كردۆته‌وه‌ته‌وه و پاڵپشتی له‌و مافه‌ی ئیسرائیلییه‌كان كردووه بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ره‌فتاره پاوانخوازییه‌كان ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی له نێو خاكی سووریا.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه: كه وڵاته‌كه‌ی پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی رێگری ده‌كات له هه‌ر جۆره هه‌و‌ڵێكی ئێرانیه‌كان بۆ به‌رفراوان كردنی ده‌سه‌ڵاتیان له ناوچه‌كه و به پێویستی ده‌زانێت كه ئه‌و ئێران به زووترین كات هێزه‌كانی له سووریا و ناوچه‌كه پاشه‌كشه پێ بكات.
ده‌شڵێت: ئه‌وان روویان له هه‌ر كوێیه‌ك كردبێت ده‌رد و ژان یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردۆته ئه‌وێ.
له‌لایه‌كی دیكه دۆناڵد ته‌رمپ سه‌رۆككۆماری ئه‌مریكا به ده‌یان جار حكوومه‌تی ئێرانی به هۆكاری ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه و جیهان تۆمه‌تبار كردووه و هاوكات به‌رپرسانی ئیداره‌ی ته‌رمپیش پێداگرن له‌سه‌ر چوونه ده‌وه‌ری هێزه‌كانی ئێران له سووریا و ناوچه‌كه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌وه‌ی كه ئیسرائیل مافی خۆیه‌تی به‌رگری له ئاسایشی وڵاته‌كه‌ی بكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.