Erbil 10°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 19:34

به‌رمیلێک نه‌وتی خاوی برێنت به‌ 84 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەده‌کرێت

به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران دابه‌زی
کوردستان TV
100%

نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌ 84 دۆلار و 34 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوده‌كرێت.

به‌هۆی سزاكانی ئه‌مریكا، هه‌فته‌ی رابردوو به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وتی ئێران دابه‌زی بۆ ملیۆنێك و 100 هه‌زار به‌رمیل. ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌رهه‌مهێنانی رۆژانه‌ی نه‌وت له‌ ئێران له‌ مانگی نیساندا سێ ملیۆن به‌رمیل بووه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، وه‌زیری نه‌وتی ئێران، بیژه‌ن زه‌نگه‌نه‌ دوێنێ دووشه‌ممه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌ لێدوانه‌كانی سعوودیه‌ بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌ بازاڕدا به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ئێران دروست ده‌بێت به‌ "بێ واتا" له‌ قه‌ڵه‌مدا و، رایگه‌یاند كه‌ ناتواندرێت نه‌وتی ئێران به‌ سعوودیه‌ یان وڵاتێكی دیكه‌ قه‌ره‌بوو بكرێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.