Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:31

 سووده‌ ته‌ندروستییه‌کانی باڵنده‌ی هه‌وێرده‌ بزانه‌

بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ده‌ژی و ساڵانه‌ نزیكه‌ی 300 هێلكه‌ ده‌كات
کوردستان TV
#7
100%

به‌خێوكه‌رێكی باڵنده‌ی هه‌وێرده‌ له‌باره‌ی سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی ئه‌و باڵنده‌یه‌ ده‌ڵێت: بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشی كوشنده‌، پێست و جوانكاری، نه‌خۆشی هه‌ناوی، گه‌شه‌ و توانای جه‌سته‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی شه‌كره‌ به‌كاردێت .

ماوه‌ی سێ‌ مانگه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ گێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ری به‌خێوكردنی ئه‌م جۆره‌ باڵنده‌یه‌ كراوه‌ته‌وه‌ و رۆژانه‌ هاووڵاتییان سه‌ردانی ئه‌و كێڵگه‌یه‌ ده‌كه‌ن و بۆ جوانی و سوود وه‌رگرتن له‌ سووده‌ ته‌ندروستییه‌كانی گۆشت و هێلكه‌كه‌ی، ئه‌و باڵنده‌یه‌ ده‌كڕن.

خاوه‌نی پڕۆژه‌كه‌، بیلال فه‌ره‌ج له‌ باره‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه‌ گوتی: ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی له‌و شێوه‌یه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان، پێشتر له‌ به‌غداوه‌ ئه‌م باڵنده‌یه‌مان هێنایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ و سه‌ره‌تا 500 ھه‌وێرده‌ و هێلكه‌مان هێناو پڕۆژه‌كه‌مان كرده‌وه‌ و ده‌ستمانكرد به‌ په‌ره‌پێدان و به‌خێوكردنی ئه‌م باڵنده‌یه‌.

بیلال فه‌ره‌ج گوتی: بۆ خۆمان دوو ئامێری هه‌ڵهێنانی هێلكه‌ی ھه‌وێرده‌مان دروستكردووه‌ كه‌ توانای هه‌ڵهێنانی زیاتر له‌ هه‌شت هه‌زار هێلكه‌ی هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی 15 رۆژدا.

ناوبراو له‌ باره‌ی باڵنده‌كه‌وه‌ زیاتر دوا و گوتی: ھه‌وێرده‌ باڵنده‌یه‌كی بچووكه‌ و گۆشت و هێلكه‌كه‌ی تایبه‌تمه‌ندی زۆریان هه‌یه‌ و چه‌ندین سوودی ته‌ندروستیان هه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی درێژخایه‌ن، نه‌خۆشی كوشنده‌، پێست و جوانكاری، نه‌خۆشی هه‌ناوی، گه‌شه‌ و توانای جه‌سته‌ و چه‌ندین نه‌خۆشی شه‌كره‌ و هی تر .

ھه‌وێرده‌ بۆ ماوه‌ی نۆ ساڵ ده‌ژی و ساڵانه‌ نزیكه‌ی 300 هێلكه‌ ده‌كات، زۆرێك له‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م باڵنده‌یه‌ ده‌كڕن له‌ ماڵ و باخچه‌كاندا بۆ جوانی و گۆشت و هێلكه‌كه‌ی به‌خێوی ده‌كه‌ن.

ھه‌وێرده‌ باڵنده‌یه‌كی بچووكه‌ و كێشی ده‌گاته‌ 250 تا 350 گرام.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.