موقته‌دا سه‌در، ڕابه‌رى ڕه‌وتى سه‌در و سه‌رپه‌رشتیارى لیستى سائیروون، كه خاوه‌ن زۆرترین كورسی په‌رله‌مانن، په‌یامێكی ئاراسته‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كرد، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و هه‌موو پۆسته ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كان له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێت.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زاره‌ته‌كانی به‌رگری و ناوخۆ و هه‌موو پۆسته ئه‌منییه هه‌ستیاره‌كان له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بێت و هیچ حزب و كوتله‌یه‌ك مافی نییه كه‌سیان بۆ كاندید بكات.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی عێراق و دیاریكردنی وەزیرانی كابینەكە بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەهدی، موقتەدا سەدر چەند رێنوێنییەكی لەو بارەوە راگەیاند، لەوانە مانەوەی پۆستە تەناهی و هەستیارەكان راستەوخۆ بەدەستی سەرۆك وەزیرانەوە بێت.
پێویسته سوپای عیراق و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان ته‌نها دڵسۆزییان بۆ وڵات هه‌بێت و ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه ئێمه كه كاندید بۆ وه‌زاره‌ته‌كان پێشكه‌ش ناكه‌ین بۆ ئه‌وه‌یه كه له ده‌ستی سه‌رۆك وه‌زیراندا بێت و به‌خششێك نییه بۆ كوتله و حزبه‌كان یاخود به‌شێوه‌ی پشك پشكێنه دابه‌ش بكرێن.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه پێویسته وه‌زاره‌ته‌كان بۆ كه‌سانی ته‌كنۆقراتی سه‌ربه‌خۆبن، ده‌نا هه‌ڵوێستی ترمان ده‌بێت.
موقته‌دا سه‌در وتیشی: سه‌رجه‌م پۆسته‌كان و ده‌سته‌كان و پله وه‌زیفییه‌كان كه له ئاستی وه‌زاره‌ته‌كاندان، پێویسته به‌پێی بنه‌مای یاسایی و لۆژیكی دروست دابه‌شبكرێن و دادپه‌روه‌ری و و شاره‌زایی و دووركه‌وتنه‌وه له حزبایه‌تی و پێكهاته‌یی تیادا په‌یڕه‌و بكرێت".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشیكردووه كه ده‌رگای خۆپاڵاوتنی گشتی بۆ خاوه‌ن پسپۆڕی و لێهاتووییه‌كان بكرێته‌وه به‌پێی مه‌رجی توند كه هه‌یبه‌تی ده‌وڵه‌ت بپارێزێت و كار بۆ سه‌رخستنی بكات.
جه‌ختیشی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه هه‌ندێك پۆستی گرنگی هه‌ستیار هه‌ن كه ره‌نگه له گرنگترین بنه‌ماكانی چاكسازی و له‌ناوبردنی گه‌نده‌ڵی بن، پێویسته سه‌رۆك وه‌زیران كار بۆ ئه‌وه بكات ئه‌و پۆستانه له ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا بن و ته‌نها راوێژ به‌كه‌سانی تر بكات.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دا رایگه‌یاندووه كه "لیژنه‌كانی په‌رله‌مان مافی پارێزراوی هه‌مووانن، به‌ڵام ئامۆژگاری ده‌كه‌ین كه به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دابه‌شبكرێن نه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای حزبی و ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.