Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:58

ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ هیچ نیشانه‌یه‌کیان نییه‌

ده‌سنیشانكردنی خێرای نه‌خۆشی كلیلی ده‌رمانه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشییه‌كان به‌ هۆی ده‌رنه‌كه‌وتنی نیشانه‌كانیانه‌وه‌ له‌ قۆناغه‌كانی سه‌ره‌تادا ده‌ستنیشان ناكرێن، ئه‌و نه‌خۆشییانه‌ی كه‌ نیشانه‌یان نیه‌ ده‌خه‌ینه‌ ڕوو تا زیاتریان له‌باره‌وه‌ بزانن.

ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ده‌سنیشانكردنی خێرای نه‌خۆشی كلیلی ده‌رمانه‌، بۆ ئه‌م كاره‌ پێویستت به‌ پشكنینی وردی پزیشك هه‌یه‌ تا ئه‌م نه‌خۆشییه‌ شاراوانه‌ ئاشكرا بكه‌یت و ڕێگرییان لێ بكه‌یت.

١- شه‌كره‌

نه‌خۆشی شه‌كره‌ كه‌ به‌ (بكوژی یێده‌نگ) ناوی ده‌ركردووه‌، سه‌ره‌تا هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌، زۆربه‌ی كات به‌ نیشانه‌ دیاره‌كانی وه‌ك تینوویی زۆر و نائاسایی، دووباره‌ كردنه‌وه‌ی میزكردن ده‌ستنیشان ده‌كرێت.

٢- ئێسكه‌ نه‌رمه‌

ئێسكه‌ نه‌رمه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌، زیادبوونی مه‌ترسی شكانی ئێسكی بڕبڕه‌كان، په‌راسووه‌كان، ئێسكی ڕان و مه‌چه‌ك ڕووده‌دات، ئێسكه‌ نه‌رمه‌ ده‌كرێت ببێته‌ هۆی كونبوونی ئێسك و لاواز بوونی.

٣- ڤایرۆسی كه‌می به‌رگری مرۆیی (HIV)

ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تووشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ ده‌بن نیشانه‌كانی وه‌ك ئه‌نفلۆنزا دوو تا چوار هه‌فته‌ پاشتر ده‌رده‌كه‌ون.

٤- شێرپه‌نجه‌ی په‌نكریاس

ئه‌م جۆره‌ یه‌كێكه‌ له‌ ترسناكترین جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌ كه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌، ته‌نها له‌ كاتی ته‌شه‌نه‌ سه‌ندنیدا ده‌رده‌كه‌وێت، له‌ كاتی ته‌شه‌نه‌كردنیدا نیشانه‌كانی وه‌ك زه‌ردبوون، ئازاری زۆری سك و دابه‌زینی كێش بێ هۆ ی ده‌رده‌كه‌وێت.

٥- جه‌ڵته‌ی دڵ

جه‌ڵته‌ی دڵ (MI) كاتێك ڕووده‌دات كه‌ جووڵه‌ی خوێن بۆ به‌شێك له‌دڵ ده‌وه‌ستێت، جه‌ڵته‌ی دڵ له‌ سه‌ره‌تادا هیچ نیشانه‌یه‌كی نیه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ كه‌سدا ئازاری قه‌فه‌سه‌ی سنگ، ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، سه‌رگێژه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

٦- مه‌ینی خوێنهێنه‌ره‌كان (DVT)

به‌ مه‌ینی خوێنی خوێنهێنره‌كان ده‌ستپێده‌كات و تا ده‌گاته‌ پێكان و مرۆڤ له‌ جووڵه‌ ده‌خات، هه‌ندێك كات ئازارێكی پێشوه‌ختی هه‌یه‌، یان هه‌ستكردن به‌ گه‌رمبوونی پێكان كه‌ جگه‌ له‌مه‌ هیچ نیشانه‌یه‌كی تری نیه‌.

٧- نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله‌

ئه‌م نه‌خۆشییانه‌ له‌ سه‌ره‌تادا هیچ نیشانه‌یه‌كیان نیه‌ له‌ تووشه‌كره‌دا زیات ده‌رده‌كه‌وێت.

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.