سه‌رۆككۆماری توركیا رایگه‌یاند: تا ئه‌وه كاته‌ی گه‌لی سووریا هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی له ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان ئه‌نجام نه‌ده‌ن توركیا هێزه‌كانی خۆی له سووریا ناكشێنێته‌وه.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سه‌رۆككۆماری توركیا كه له میانه‌ی كۆڕبه‌ندێك له ئیسته‌مبوڵی توركیا ئاماده‌بوو له گوتارێكیدا ئاشكرایكرد: كاتێك هێزه‌كانمان له سوریا پاشه‌كشه پێده‌كه‌ین، كه گه‌لی سووریا هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بده‌ن و هه‌روه‌ها گوتی، ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان نیه بۆ گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هێزه تووندڕۆیهكانی ئیدلیب ، كه كۆتا ناوچه‌ی بنده‌ستی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه.
مانگی ڕابردوو ئه‌ردۆغان لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیادا ڕێكکەوتنێكیان له‌باره‌ی دامەزراندنی ناوچەیەکی ئارام لەنێوان چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و حکومەتی سوریادا لە باکووری سوریا واژۆ كرد .
له ئێستادا هێزه‌كانی تورکیا لە ناوچەکانی عەفرین و باکووری ڕۆژئاوای سوریا تا ڕۆژهەڵات و دەوروبەری جەرابل بوونیان هەیە.
سه‌رۆككۆماری توركیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه له‌ئێستاداو له‌ناو خاكی سووریا، توركیا 12 شوێنی چاودێری و ڕووسیا 10 شوێنی چاودێری و هه‌روه‌ها ئێرانیش 6 شوێنی چاودێری به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.