فیدراسیۆنی كولتووریی یونسكۆ له فڕه‌نسا پێشانگای شێوه‌كاری بۆ كۆمه‌ڵێك ھونه‌رمه‌ندی جیهان رێك ده‌خات له پێناو ھه‌ڵسه‌نگاندنی ئاسته ھونه‌رییه مۆدێرنه‌كان و نزیكخستنه‌وه‌ی كولتووره جیاوازه‌كانی نه‌ته‌وه‌كانی دنیا، هونه‌رمه‌ندێكی كوردیش به‌شداری له‌و پێشانگایه‌دا ده‌كات.
ھونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری كورد "حه‌مه ھاشم" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له رۆژانی 12 بۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له شاری پاریس له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چالاكییه‌كانی یونسكۆدا، فیلمێكی دیكۆمێنتاری له‌سه‌ر ژیان و به‌رھه‌مه ھونه‌رییه‌كانی كورد نمایش ده‌كرێت".
هه‌روه‌ها گووتی: له‌م چالاكییه‌دا من وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی شێوه‌كاری كورد به فه‌رمی بانگێشت كراوم بۆ به‌شداریكردن له پێشانگایه‌كی ھاوبه‌ش كه له "Gallery of French unesco clubs art" ده‌كرێته‌وه.
شایانی باسه یونسكۆ رێكخراوێكی كولتووری گشتییه كه ساڵانه ئه‌م جۆره چالاكییه هونه‌رییانه ده‌كاته‌وه بۆ چه‌ندان هونه‌رمه‌ندی جیاواز له وڵاتی جیاواز كه خاوه‌نی كولتووری جیاوازن، له‌ناو ئه‌و كولتووره جیاوازانه‌یش ئه‌م ساڵ كوردیشی تێدایه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.