به ھۆی نزیكبوونه‌وه‌ی سه‌پاندنی گه‌ڕی دووه‌می سزاكانی ئه‌مریكا به سه‌ر ئێران، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزترین ئاستی چوار ساڵی رابردووی له بازاڕه‌كانی جیھاندا تۆمار كرد و گه‌یشته سه‌رووی 86 دۆلار.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له شه‌شی ئه‌م مانگه‌دا، ئه‌مریكا گه‌ڕی دووه‌می سزاكان تایبه‌ت به پیشه‌سازی، نه‌وت و غاز به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕی یه‌كه‌می سزا ئابوورییه‌كانی له شه‌شی مانگی ئابی رابردوودا، به‌سه‌ردا سه‌پاندبوو.
ئێران به سێیه‌م گه‌وره وڵاتی به‌رھه‌مھێنه‌ری نه‌وتی خاو له ئۆپێك داده‌نرێت دوای سعوودیه و عێراق، به‌و پێیه‌ی رۆژانه سێ ملیۆن و ٨٠٠ ھه‌زار به‌رمیل نه‌وتی خاو له‌و وڵاته به‌رھه‌مده‌ھێندرێت و رۆژانه‌ش دوو ملیۆن و ١٠٠ ھه‌زار به‌رمیل ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرێت.
له كاتژمێر ٠٥:٥٩ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌وه‌ی به خۆوه بینی و به ٨٦،٠٦ دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له دوای مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ٢٠١٤وه، نرخی خاوی برێنت له بازاڕه‌كاندا نه‌گه‌یشتووه‌ته ئه‌م نرخه‌ی ئێستا.
ھه‌ر به‌ھه‌مان شێوه نرخی خاوی ئه‌مریكا له بازاڕه‌كاندا به‌رزبوویه‌وه و به ٧٥ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.