Erbil 15°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 01:40

به‌ وێنه‌.. بۆ یه‌که‌مین جاره‌ چرکه‌ساتی ده‌ستپێکردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م بڵاوده‌کرێته‌وه‌

بووه‌ هۆی كوژرانی 70 ملیۆن كه‌س
کوردستان TV
100%

به‌ پێی چه‌ند وێنه‌یه‌ك كه‌ بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌ چركه‌ساتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م ده‌رده‌كه‌وێ كه‌ بووه‌ هۆی كوژرانی 70 ملیۆن  كه‌س و به‌ یه‌كێك له‌ خراپترین كاره‌ساتی مرۆیی له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تی تۆماركراوه‌.

به‌ پێی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانی وێنه‌كان ره‌ش و سپین و یه‌كه‌مین گولـله‌ تۆپ پیشان ده‌دات كه‌ له‌ پاپۆڕێكی جه‌نگی ئه‌ڵمانی به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی پۆله‌ندا ئاراسته‌ ده‌كرێت.

ktvktvktvktv

ئاراسته‌كردنی ئه‌م گولـله‌ تۆپه‌ له‌ 1ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 1939 داگیرسانی فتیله‌ی جه‌نگ بوو،دوای دوو رۆژیش له‌ رووداوه‌كه‌، بریتانیا ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ به‌رپاكردنی جه‌نگ له‌ دژی ئه‌ڵمانیای نازی و جه‌نگه‌ شه‌ش ساڵی خایاند.

ئاماده‌كردنی / رزگار

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.