Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:54

مه‌سرور بارزانى پیرۆزبایى سه‌رکه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن ده‌کات

ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%

مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانى كرد.

له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى "تویته‌ر" بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، مه‌سرور بارزانى، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان پیرۆزبایى له‌ ده‌نگده‌ران كردووه‌، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شداریان له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كرد و ده‌نگیان داوه‌.

له‌ به‌شێكى دیكه‌ى په‌یامه‌كه‌یدا، مه‌سرور بارزانى هه‌روه‌ها سوپاسى هێزه‌كانى ئاسایشى كرد، كه‌ ئاسایشیان دابین كردبوو بۆ هاووڵاتیان بۆ ئه‌وه‌ى مافى خۆیان به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشتیخوازانه‌ له‌ پرۆسه‌ى ده‌نگداندا پیاده‌ بكه‌ن.

ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌ هه‌ر چوار پارێزگاى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

پرۆسه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 8ى به‌یانى ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و تا كاتژمێر 6ى ئێواره‌ به‌رده‌وام بوو.

 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.