Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:34

حوسێن سه‌لامى بۆ وڵاتى سعودیه‌ و ئیمارات: هێڵى سوورى ئێمه‌ نه‌به‌زێنن دواى هێڵى ئێوه‌ ده‌به‌زێنین

حوسێن سه‌لامى: له‌ دروستكردنى پلان و گرژى بوه‌ستن
حوسێن سه‌لامى بۆ وڵاتى سعودیه‌ و ئیمارات: هێڵى سوورى ئێمه‌ نه‌به‌زێنن دواى هێڵى ئێوه‌ ده‌به‌زێنین
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى سپوتنیكى رووسى، ئه‌مرۆ 28ى ئه‌یلولى 2018، حوسێن سه‌لامى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسه‌وانى كومارى ئیسلامى ئێران له‌ كاتى وتارى هه‌ینى هۆشدارى دایه‌ ریاز و ئه‌بو زه‌بى كه‌ له‌ خه‌تى "سوور نه‌په‌ڕنه‌وه‌". 

سه‌لامى گوتى: "ئه‌گه‌ر له‌ خه‌تى سوورمان بپه‌ڕنه‌وه‌، ئێمه‌ به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ خه‌ت و پیرۆزى ئێوه‌ ده‌په‌ڕینه‌وه‌، ئێوه‌ ده‌زانن نه‌ته‌وه‌ى ئێران ده‌توانێ چۆن گه‌رده‌لوولێك دروست بكات".

سه‌لامى هه‌روه‌ها گوتیشى "له‌ دروستكردنى پلان و گرژى بوه‌ستن، ئێوه‌ شاراوه‌ نیین ئێوه‌ له‌ دانیشتووى خانوویێكن له‌ شووشه‌ و ناتوانن به‌رگرى تۆڵه‌ى نه‌ته‌وه‌یى ئێران بكه‌ن، ئێمه‌ش خۆراگریمان نیشانداوه‌".

حوسین سه‌لامى جێگرى فه‌رمانده‌ى سوپاى پاسه‌وانى كۆمارى ئیسلامى ئێران هه‌روه‌ها داواى له‌ ئه‌مریكا كرد "له‌ پشتگیرى كردنى تیرۆریسته‌كان بوه‌ستن و هۆشدارى دایه‌ واشنتۆن كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ستن باجى ئه‌و كاره‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌".

لێدوانه‌كه‌ى حوسین سه‌لامى دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ حه‌فته‌ى رابردوو سه‌ركرده‌ى به‌رزى ئێران ئایه‌توڵڵا سه‌ید عه‌لى خامه‌نایى تۆمه‌تباركردنى ئه‌نجامده‌رانى هێرشه‌كه‌ى ئه‌هوازى خسته‌ پاڵ سعودیه‌ و ئیمارات كه‌ به‌لایه‌نى كه‌م 25 كوژراو و 60 بریندارى لێكه‌وته‌وه‌ .

هه‌روه‌ها وتى ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ له‌لایه‌ن وڵاته‌ هه‌رێمیه‌كان بوونه‌ كه‌ وه‌ك بووكه‌له‌ به‌ ده‌ستى ئه‌مریكاوه‌یه‌ و مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌ بووه‌ ره‌وشى ئه‌منى شاره‌ خوشه‌ویسته‌كه‌مان تێكبده‌ن.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.