Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 06:32

ئه‌گه‌ر ئه‌م 13 گرفته‌ت ھه‌یه‌ ئاوی لیمۆ بخۆره‌وه‌

بۆ به‌ھێزكردنی سيستەمی به‌رگری
کوردستان TV
100%

به‌ له‌به‌ر چاووگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ی كه‌ لیمۆ دژه‌ ئۆكسانێكی به‌ھێزه‌ و چه‌ندین جۆری ڤیتامین B و C و پۆتاسیۆم و كاربۆھیدراتی تێدایه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ركه‌وتووه‌ خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ له‌به‌یانیاندا یه‌كێكه‌ له‌ڕۆتینه‌ ته‌ندروسته‌كان .

ئه‌گه‌ر ھه‌ركام له‌م 13 گرفته‌ت ھه‌یه‌ ده‌توانیت ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ :

1 . ده‌ركه‌وتنی په‌ڵه‌ :

خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ په‌ڵه‌ی سه‌ر پێست ناھێڵێت و پێست دره‌وشاوه‌ و جوان ده‌كات .

2 .  به‌ردی گورچیله‌ :

پۆتاسیۆم ده‌بێته‌ ھۆی زیادكردنی ئاستی چڕی كریستاڵ له‌نێو میزدا ، خواردنه‌وه‌ی لیمۆش ده‌بێته‌ ڕێگر له‌دروستبوونی ئۆكزالات .

3 .  به‌ھێزكردنی سستمی به‌رگری :

ئاووی لیمۆ به‌سووده‌ بۆ به‌ھێزكردنی سستمی به‌رگری .

4 .  دابه‌زاندنی كێش :

ئه‌و ڤیتامینانه‌ی كه‌تێیدایه‌ ئاستی شه‌كر له‌خوێن ڕێك ده‌خات و ھه‌رس باشتر ده‌كات . ھه‌روه‌ھا لیمۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌په‌كتین كه‌ئه‌و ریشاڵه‌یه‌ كه‌كۆنترۆڵی برسێتی ده‌كات .

5 .  ئازاری زراوو :

بۆ ئه‌م دۆخه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری زراو ، ھه‌وڵ بده‌ به‌ر له‌ژه‌مه‌كان ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ .

6 .  كۆكه‌ و ھه‌ڵامه‌ت :

ڤیتامین C زۆره‌ سه‌رباری دژه‌ ئۆكسانه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌ری كۆكه‌ و په‌تا و ھه‌ڵامه‌ت ده‌كات .

7 .  ھه‌وڵ بده‌ ئاووی لیمۆ بخۆیته‌وه‌ تا 2 ھه‌فته‌ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گرفته‌ی توشی ئه‌و به‌شه‌ی گه‌ده‌ ده‌بێت كه‌ به‌ سورێنچكه‌وه‌ به‌ستراوه‌ .

8 .  ئاووی لیمۆ چاره‌سه‌ری گرفتی نینۆك و په‌نجه‌كان ده‌كات .

9 . خواردنه‌وه‌ی ئاووی لیمۆ ده‌تپارێزێ له‌ژه‌ھراوی بوون به‌خواردن .

10 .  ھه‌وكردنی شانه‌كان : بۆ ئه‌مه‌ش ئاووی لیمۆ بخۆره‌وه‌ و یۆگا بكه‌ .

11 .  ئازاری ماسولكه‌كان ناھێڵێت .

12 . ھه‌وكردنی ماسولكه‌كان ناھێڵێت .

13 . ھه‌وكردنی ته‌واوه‌تی له‌نێو جه‌سته‌ ناھێڵت.             

سه‌رچاوه‌/ ده‌رمانخانه‌ی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.