ھونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ (ده‌لال زاخۆیی)، كه ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ده‌ژی، وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی نیشتمان په‌روه‌ر، چه‌ندین گۆرانی بۆ كوردستان و (ڕیفرادۆم) گوتووه، دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده ئه‌وروپاش، بڕیاری دا له گۆرانی گوتن بۆ نیشتمان به‌رده‌وام بێ.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا به ڕاشكاوانه له ئه‌كاوتنی تایبه‌تی خۆی ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه ده‌بێت ھه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی پارتی به‌ھێز بێت و كوردستانێكی به‌ھێزمان ھه‌بێت، له‌و نێوه‌نده‌شدا وه‌ك ھونه‌رمه‌ندێكی زاخۆی ده‌لال به شانازییه‌وه ده‌نگ به لیستی 183ـی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ده‌م، كه خاوه‌ن ڕێبازێكی مه‌زنه و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و حیزبه‌شه‌وه كوردستانێكی ئارام و سه‌قامگیرمان ھه‌یه و ئومێدیشمان زۆره كه پارتی ده‌توانێت زاڵ بێ به‌سه‌ر گرفته ھه‌نووكه‌ییه‌كانی ئه‌مڕۆی ھه‌رێمی كوردستان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.