به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆكی ئێران له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه: نامانه‌وێت بچینه جه‌نگه‌وه دژی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه‌دا.
گوتیشی: پابه‌ند ده‌بین به ڕێككه‌وتنه ناوه‌كییه‌كه‌وه كه له ساڵی 2015 دا له نێوان ئێران و زلهێزه‌كانی جیهاندا واژۆ كراوه .
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌تاوه‌كو ڕێككه‌وتنه‌كه خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان بكات ئێمه پابه‌ند ده‌بین پێوه‌ی، ئه‌و وڵاتانه‌شی كه له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا ماون هه‌نگاوی زۆر باشیان ناوه، به‌ڵام ئێران چاوه‌ڕێی شتی زیاتر ده‌كات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.