Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 13:46

جۆن بۆڵتۆن بۆ ئێران: ئه‌گه‌ر زیان به‌ ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانانمان بگه‌یه‌نن باجى هه‌ڵگیرسانى قیامه‌ت ده‌ده‌ن

ڕاوێژكارى ئاسایشى ئه‌مریكا هۆشدارى دایه‌ ئێران
جۆن بۆڵتۆن بۆ ئێران: ئه‌گه‌ر زیان به‌ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانمان بگه‌یه‌نن باجى هه‌ڵگیرسانى قیامه‌ت ده‌ده‌ن
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى (The Guardian) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 26ى ئه‌یلولى 2018، بڵاویكردۆته‌وه‌ جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى ئاسایشى ئه‌مریكا هۆشدارى دایه‌ ئێران و لێدوانێكى زۆر توندى به‌ ئێران گه‌یاند.

جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا له‌ كۆنگره‌ى لووتكه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دژ به‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ى ئێران هۆشدارى دایه‌ ئێران و گوتى: " ڕێ بده‌ن ئه‌مڕۆ نامه‌كه‌م ڕوون بێت، ئێمه‌ چاودێرى ده‌كه‌ین و به‌دواى ئێوه‌ین"، ئه‌گه‌ر ڕژێمى تاران ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتیان نه‌گۆڕن ده‌بێت باجى ئه‌وه‌ بده‌ن و تووشى گرفتى گه‌وره‌ ده‌بنه‌وه‌".

بۆڵتۆن هه‌روه‌ها گوتیشى : " ئه‌گه‌ر ئێوه‌ زیان بگه‌یه‌نن به‌ هاوپه‌یمانانمان یان هاوكارانمان و زیان به‌ هاووڵاتییه‌كانمان بگه‌یه‌نێت و ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌ درۆ و فێڵ كردن، به‌ڵێ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ باجى هه‌ڵگیرسانى قیامه‌ت ده‌ده‌یت ".

جێى ئاماژه‌یه‌ لێدوانى جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى ئه‌مریكا چه‌ند كاتژمێرێك دواى تۆمه‌تكرنى ئێران دێت له‌لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپه‌وه‌ كه‌ ئێرانى به‌ چاندنى تۆوى " ئاژاوه‌ و مه‌رگ و وێرانكارى له‌ نێو ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست" ناونا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.