Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:19

ئێران دوای هێرشه‌که‌ باڵیۆزی دانیمارک و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیای بانگ کرد بۆ لێپرسینه‌وه‌

خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ئیدانه‌ بكه‌ن
ئێران دوای هێرشه‌كه‌ باڵیۆزی دانیمارك و هۆڵه‌ندا و به‌ریتانیای بانگ كرد بۆ لێپرسینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوای هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كه‌ بۆسه‌ر نمایشی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئێران له‌ شاری ئه‌هواز، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران به‌ شه‌و باڵیۆزی وڵاتانی دانیمارك و هۆڵه‌ندا و جێگری كاتیی باڵیۆزی به‌ریتانیای له‌ تاران بانگكرد بۆ لێپرسینه‌وه‌.

له‌م لێپرسینه‌وه‌یه‌دا به‌هرام قاسمی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ باڵیۆزه‌كانی ئه‌م سێ وڵاته‌ی وتووه‌ وڵاته‌كه‌ی ناڕازییه‌ كه‌ چه‌ندین ئه‌ندامی ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌وان به‌ تیرۆریست ده‌یانناسن، له‌ وڵاته‌كانی ئه‌واندا نیشته‌جێن و ناڕه‌زایه‌تیی توندی وڵاته‌كه‌ی به‌وان راگه‌یاندووه‌.

قاسمی له‌ درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت به‌ لێپرسینه‌وه‌دا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌: كۆماری ئیسلامیی پێشتریش ناڕه‌زایه‌تیی خۆی سه‌باره‌ت به‌ نیشته‌جێبوونی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه‌ له‌م وڵاتانه‌دا ده‌ربڕیوه‌ و خوازیار بووه‌ ده‌ستگیر بكرێن و دادگایی بكرێن. به‌ڵام ئه‌وه‌ مایه‌ی قبوڵكردن نییه‌ كه‌ وڵاتانی ئه‌وڕوپیی ده‌ڵێن تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و گروپانه‌ كرده‌وه‌ی تیرۆریستییان له‌ناو خاكی ئه‌وڕوپا ئه‌نجامنه‌داوه‌ به‌ تیرۆریست هه‌ژمار ناكرێن.

به‌هرام قاسمی له‌ كۆبوونه‌وه‌ تایبه‌ته‌دا خوازیاری ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ به‌ توندی ئه‌و كرده‌وه‌یه‌ ئیدانه‌ بكه‌ن و وتی حكومه‌تی ئه‌م وڵاتانه‌ ده‌بێ هه‌موو كه‌سانی په‌یوه‌ندیدار  به‌م هێرشانه‌ بۆ دادگایی كردن راده‌ستی ئێران بكه‌ن.

به‌ وته‌ی خودی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، باڵیۆزی ئه‌م وڵاتانه‌ وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆیان، ئه‌وه‌شیان وتووه‌ كه‌ ئه‌م داواكارییانه‌ به‌خێرایی ده‌گه‌یه‌نن به‌ پایته‌ختی وڵاته‌كه‌یان.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.