وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رۆژی رابردوو وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی وڵاته‌كه‌ی بۆ هاوڵاتییانی ئێران، رایگه‌یاند ئه‌مریكا ئه‌و هێرشه چه‌كدارییه شه‌رمه‌زار ده‌كات كه كرایه سه‌ر نمایشه سه‌ربازییه‌كه‌ی شاری ئه‌هوازی باشووری ئێران و واشنتن هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستییش ئیدانه ده‌كات.
هێزه‌ر ناوێرت سه‌باره‌ت به‌م هێرشه و هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی وتی: دیپلۆماته‌كانی ئه‌مریكا ئه‌م هێرشه چه‌كدارییه ئیدانه ده‌كه‌ن و حكومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاش هه‌رجۆره كرده‌وه‌یه‌كی تیرۆریستیی ئیدانه ده‌كات كه ببێته هۆی مه‌رگی مرۆڤه بێتاوانه‌كان.
ناوێرت له درێژه‌دا وتی ئه‌وان له‌گه‌ڵ هاوڵاتییانی ئێران به‌رامبه‌ر به په‌تای تیرۆریسمی ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان راوه‌ستاون و ئه‌وپه‌ڕی هاوخه‌می خۆیان بۆ ئه‌وان ده‌رده‌بڕن.
شایه‌نی باسه كه سه‌رله‌به‌یانیی رۆژی رابردوو له‌كاتی نمایشی سه‌ربازیی هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران له شاری ئه‌هواز چه‌ند كه‌سێكی چه‌كدار هێرشیان كرده سه‌ر رێوڕه‌سمه‌كه و به‌م هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر له سه‌رباز و هاوڵاتیی سڤیل كوژران و برینداربوون.
هه‌رچه‌نده كه چه‌ند كاتژمێرێك دوای رووداوه‌كه گروپی داعش به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ، به‌ڵام دواتر " حوڕ توسترا " وته‌بێژی " بزوتنه‌وه‌ی عه‌ره‌بیی ئازادیی به‌خشی ئه‌لئه‌حواز " له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رادیۆی " به‌رگریی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌هواز "ـدا به‌رپرسیارێتیی ئه‌م كرده‌وه‌ی چه‌كدارییه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.