Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:29

پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر گروپه‌کانی سه‌ر به‌ ئێران هێرش بکه‌نه‌ سه‌رمان، ئه‌وا ئێران لێی به‌رپرسیاره‌

به‌ هۆشدارییه‌كی توند به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاگادار كرده‌وه‌
پۆمپیۆ: ئه‌گه‌ر گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئێران هێرش بكه‌نه‌ سه‌رمان، ئه‌وا ئێران لێی به‌رپرسیاره‌
کوردستان TV
100%

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ هۆشدارییه‌كی توند به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی ئاگادار كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ر هێرشێك له‌لایه‌ن گروپ و میلیشیاكانی سه‌ر به‌م وڵاته‌ له‌ دژی ئه‌مریكا ئه‌نجام بدرێت، واشنتۆن راسته‌وخۆ له‌ دژی ئێران هه‌ڵوێستی ده‌بێت.

مایك پۆمپیۆ رۆژی رابردوو به‌ كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی رایگه‌یاند: ئێمه‌ پێشتر به‌ كۆماری ئیسلامیمان وتبوو كه‌ به‌كارهێنانی هێرشی به‌ نوێنه‌رایه‌تیی له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به‌ ئه‌وان بۆسه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا رێگه‌ ناگرێت له‌ په‌رچه‌كردار بۆسه‌ر ئه‌و لایه‌نه‌ی كه‌ هۆكار و هانده‌ری سه‌ره‌كیی ئه‌و هێرشه‌یه‌.

پۆمپیۆ وته‌كانی به‌مشێوه‌یه‌ روون كرده‌وه‌: ئه‌وه‌ش به‌و مانایه‌ دێت كه‌ ئێمه‌ رێگه‌ ناده‌ین ئێران هێرشی به‌نوێنه‌رایه‌تیی بكاته‌ سه‌ر ئێمه‌، چونكه‌ به‌پرسیارێتیی ئه‌مجۆره‌ هێرشانه‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئێران و ئێمه‌یش ئه‌وه‌ به‌بێ وه‌ڵام ناهێڵینه‌وه‌.

 

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.