كچێكی خه‌ڵكی وڵاتی فه‌ڵه‌ستین،به‌ناوی حه‌سنا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی به باشی ده‌زانێت و به كوردییش گۆڕانی ده‌چڕێ بووه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك له نوێترین ڤیدیۆی بڵاكراوهیدا له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم به‌یه‌كه‌وه گۆرانی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌ڵێن.
حه‌سنا، ئه‌و كچه فه‌ڵه‌ستینیه، كه له سكماكییهوه نابینایه و ماوه‌یه‌كه بووه‌ته جێی سه‌رنجی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌و ئێستا به‌سه‌ردانێك هاتووه‌ته هه‌رێمی كوردستان و خه‌ریكی تۆماركردنی یه‌كه‌مین گۆرانی خۆیه‌تی به زمانی كوردی.
بڵند ئیبراهیم، گۆرانیبێژی كورد، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام)ـدا، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی له كاتی مه‌شق كردن له‌گه‌ڵ حه‌سنا بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت بڵند ڕاهێنانی گۆرانی پێشمه‌رگه به حه‌سنا ده‌كات.
ئه‌و كچه فه‌ڵه‌ستینیه، بۆ چۆنیه‌تی فێربوونی زمانی كوردی ده‌ڵێت: به‌هۆی گوێگرتن له كه‌ناڵه ڕاگه‌یاندنه كوردییه‌كان و گۆرانی هونه‌رمه‌نده كورده‌كان فێری زمانی كوردی بووم".
شایانی باسه حه‌سنا، هه‌فته‌ی ڕابردوو له هه‌ولێر گۆرانییه‌كی به ناوی (ئه‌ز كوردستان‌م) تۆمار كرد و بڕیاریشه له ماوه‌ی داهاتوودا بڵاوی بكاته‌وه.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.