Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:53

رۆژنامه‌کانی ئێران: ئیداره‌ی مۆسکۆ له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئه‌مریکا دژی تاران ده‌جولێنه‌وه‌

رووسیا به‌ ناو وڵاتی دۆسته‌
کوردستان TV
100%

ده‌نگۆی پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه‌ی به‌هۆی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتدا روویداوه‌ له‌لایه‌ن رووسیاوه‌ كاردانه‌وه‌ی میدیاكانی ئێرانی لێكه‌وته‌وه‌. رۆژنامه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ تۆمه‌ت خستنه‌ پاڵ ئیداره‌ی مۆسكۆ به‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئه‌مریكا دژی تاران ده‌جوڵێته‌وه‌ هه‌واڵیان به‌ سه‌ردێڕی "رووسیا به‌ ناو وڵاتی دۆسته‌" و "یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پوتین ئاماده‌یه‌ هه‌موو شتێك بكات" بڵاوكرده‌وه‌.

له‌م رۆژانه‌دا بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی ئێران ئه‌و ده‌نگۆیانه‌یه‌ كه‌ باس له‌ جوڵانه‌وه‌ی رووسیا له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ و ئه‌مریكا ده‌كه‌ن به‌ر له‌ قۆناغی دووه‌می جێبه‌جێكردنی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ له‌ ٥ی تشرینی دووه‌مدا.

گوته‌كه‌ی نوێنه‌ری ئێران له‌ رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت (ئۆپیك)، حوسێن كازمپور ئه‌رده‌بیلی كه‌ رایگه‌یاندبوو "رووسیا و سعوودیه‌ به‌ پاساوی هاوسه‌نگیكردنی بازاڕه‌كانی نه‌وت به‌ دوای ئه‌وه‌دان پشكی ئێران له‌ بازاڕه‌كاندا پڕبكه‌نه‌وه‌"، كاردانه‌وه‌ی به‌رفراوانی له‌ ئێراندا به‌دوای خۆیدا هێنا.

كاتێك هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌رده‌بیلی ئه‌م قسه‌یه‌ی كرد وه‌زیری وزه‌ی ئه‌مریكا ریك پێری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو هاوتا رووسی و سعوودیه‌كه‌ی كۆببۆوه‌. پێری له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا داوای كردبوو ریاز و مۆسكۆ قه‌ره‌بووی پشكی نه‌وتی ئێران بكه‌نه‌وه‌ له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وت دوای جێبه‌جێكردنی قۆناعی دووه‌می سزاكانی سه‌ر ئێران.

چاپه‌مه‌نییه‌كانی ئێران ده‌نگۆی ئه‌وه‌یان بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ رووسیا و سعوودیه‌ به‌و پێشنیاره‌ رازی بوون و "چاویان بڕیووه‌ته‌" بازاڕی نه‌وتی سعوودیه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.