Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:32

له‌مساڵدا به‌هۆی بێکاری 700 هه‌زار خێزانی ئێرانی به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات کۆچیان کردووه‌

به‌ پێی توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی ئامار و زانیاری وه‌زاره‌تی كار
کوردستان TV
100%

ئاژانسی هه‌واڵی میهر ئاماری كۆچی به‌كۆمه‌ڵی هاوڵاتیانی ئێرانی له‌ماوه‌ی 9 مانگی ئه‌مساڵی 2018 بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند: 700 هه‌زار خێزانی ئێرانی له‌مساڵدا به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات كۆچیان كردووه‌.

ئاژانسه‌كه‌ به‌ پێی بنه‌مای توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی ئامار و زانیاری وه‌زاره‌تی كار ئه‌وه‌ی خستۆته‌ ڕوو كه‌ هۆكاری یه‌كه‌می كۆچی خێزانه‌ ئێرانییه‌كان به‌ مه‌به‌ستی چوونیان بووه‌ بۆ لای بنه‌ماڵه‌كانیان.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ هۆكاری دووه‌می كۆچی به‌كۆمه‌ڵ له‌ ئێران بریتی بووه‌ له‌ به‌تاڵه‌ی زۆر و بێكارییه‌كی گه‌وره‌ كه‌ به‌رۆكی ئه‌و وڵاته‌ی گرتووه‌ كه‌ به‌ پێی ئاماره‌كان ڕێژه‌كه‌ی بریتی بووه‌ له‌7.9 له‌ سه‌د.

میهر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ كۆچه‌كه‌ به‌ به‌راورد به‌ ساڵی 2017 زیاتر بووه‌ چونكه‌ ساڵی ڕابردوو 648 هه‌زار كه‌س له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ كه‌ له‌ ناویاندا ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م به‌ مه‌به‌ستی خوێندن و به‌ده‌سستهێنانی بڕوانامه‌ چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.