Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:33

بزانه‌ پیازی سوور چی کاریگه‌رییه‌کی بۆ پێست هه‌یه‌

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی دوا توێژینه‌وه‌كان
کوردستان TV
100%

خواردنی پیازی سوور به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه‌ یارمه‌تی دابه‌زاندنی ئاستی كۆلیسترۆڵ ده‌دات له‌ خوێندا و، كاركردنی سیسته‌می به‌رگری دژ به‌ ڤایرۆسه‌كان باشتر ده‌كات و یارمه‌تی كرداری رۆنانه‌وه‌ی خانه‌كان و سووتاندنی چه‌وری و نوێبوونه‌وه‌ی پێست ده‌دات.

پیازی سوور به‌وه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ كه‌ رێژه‌یه‌كی زۆر ئاوێته‌كانی ئه‌نسۆسیانینی تێدایه‌ كه‌ ئه‌و ره‌نگه‌ تایبه‌ته‌ی پێده‌به‌خشێت و كاتێك ئه‌و ئاوێتانه‌ ده‌چنه‌ نێو جه‌سته‌ یارمه‌تی به‌هێزكردنی دیواری موولووله‌كانی خوێن ده‌ده‌ن و ئاستی كۆلیسترۆڵ له‌ خوێن داده‌به‌زێنن.

خواردنی پیازی سوور له‌ ماوه‌ی 2-3 مانگ كۆلیسترۆڵ به‌ڕێژه‌ی 20% داده‌به‌زێنێت.

هه‌روه‌ها پیازی سوور ڤیتامین (A ) و (B) و (C) و (PP) تێدایه‌ كه‌ كۆئه‌ندامی هه‌رس چالاك ده‌كات و یارمه‌تی كرداری ده‌ردانی پاشماوه‌ی خۆراك ده‌دات و یارمه‌تی دابه‌زاندنی كێش ده‌دات و كاری ئه‌رێنی ده‌كاته‌ سه‌ر پێست و نوێبوونه‌وه‌ی خانه‌كانی.

به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانی دوا تۆژینه‌وه‌كان كه‌ له‌ گۆڤاری "Food Research International " بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، ئه‌و ماددانه‌ی له‌ پیازی سووردان له‌توانایاندایه‌ زاڵ بن به‌سه‌ر ئاوسانه‌كان له‌ڕێگه‌ی پێكهاته‌ی‌ كیمیایی كیریستین و خانه‌ توشبووه‌كان له‌ ئاوسانی كۆڵۆن و مه‌مكدا له‌ناو ده‌بات.

جگه‌ له‌مه‌ش پیازی سوور ترشه‌ڵۆكێكی تێدایه‌ به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی كارده‌كاته‌ سه‌ر كاری ریخۆڵه‌كان.

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.