Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:42

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا: ئێران مه‌ترسییه‌کی زۆری بۆ ناوچه‌که‌ دروست کردووه‌

تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێویستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران
کوردستان TV
100%

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ڕوسییه‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێویستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران.

مایك په‌مپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه‌:  به‌داخه‌وه‌ین بۆ ڕووداوه‌كه‌ی دوێنی و ئه‌و ڕووداوه‌ ئه‌وه‌مان به‌ بیر دێنێته‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ چاره‌سه‌ری هه‌میشه‌یی و ئاشتیانه‌ و سیاسیی بدۆزینه‌وه‌ بۆ ململانێكانی ناوخۆی ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه‌ خستنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ ڕوسییه‌كه‌ تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر پێویستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئێران و كۆتایی هێنان به‌ چالاكییه‌كانی ئێران له‌ گواستنه‌وه‌ی چه‌ك له‌ڕێی سوریاوه‌.

په‌مپیۆ گوتیشی: ئێران مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆ ناوچه‌كه‌ دروست كردووه‌.

سه‌رچاوه‌/ ڕۆیته‌رز

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.