Erbil 14°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 10:24

پێکدادانی پاسێک و تانکه‌رێکی نه‌وت له‌ ئێران نزیکه‌ى 50 قوربانى لێکه‌وته‌وه‌

له‌رێگه‌ی نێوان نه‌تنه‌زو كاشان روویداوه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی پێكدادانی پاسێكی نه‌فه‌رهه‌ڵگرو تانكه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، له‌ رێگه‌ی نێوان نه‌تنه‌ز و كاشانی پارێزگای ئیسفه‌هانی ئێران، نزیكه‌ی 20 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا و 27 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌ گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی "ئیرنا"ی ئێرانی، رووداوه‌كه‌ كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو، له‌سه‌ر رێگه‌ی خێرای نێوان نه‌تنه‌ز و كاشان روویداوه‌ و له‌گه‌ڵ به‌ریه‌ككه‌وتنی پاس و تانكه‌ره‌كه‌، كه‌ سووته‌مه‌نی هه‌ڵگرتووه‌، تانكه‌ره‌كه‌ گڕی گرتووه‌ و ته‌قیوه‌ته‌وه‌.

ئاژانسه‌كه‌، له‌ زاری به‌رپرسانی ته‌ندروستی و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، له‌ سه‌ره‌تا هه‌ندێك له‌ سه‌رنشیانی ناو پاسه‌كه‌ توانیویانه‌ خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی زووگڕگرتنی سووته‌مه‌نی ناو ته‌نكه‌ره‌كه‌ و ته‌قینه‌وه‌ی، 20 كه‌س گیانییان له‌ده‌ستدا، كه‌ له‌ناو پاسه‌كه‌ گیریان خواردبوو.

ئه‌و به‌رپرسه‌ روونیشی كردووه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ی 27 كه‌سی دیكه‌ش له‌ رووداوه‌كه‌ برینداربوونه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه‌.

ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، زۆربنه‌ی سه‌رنشینان هاووڵاتی ناوخۆی ئێرانیین و تا ئێستاش سه‌رچاوه‌ ته‌ندروستییه‌كان، نه‌یانتوانیوه‌ ناسنامه‌ی مردووان به‌ ته‌واوه‌تی ئاشكرا بكه‌ن و رایانگه‌یاندووه‌، ته‌رمی هه‌ندێكیان بووه‌ته‌ خه‌ڵووزو ناناسرێنه‌وه‌.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.