به‌پێى هه‌واڵێكى نیویورك پۆست، له وڵاتى ئه‌ڵمانیا ڕێستۆرانتێك ڕێگرى له كڕیارێك ده‌كات دووباره بچێته ژووره‌وه بۆ جه‌مه خواردن دواى ئه‌وه‌ى 100 قاپ سوشى خوارد.
جارسۆلاڤ بۆبرۆسكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ وه‌رزشوانى له‌ش جوانییه و پێشبڕكَی وه‌رزشى سێ به‌شى (eTriathlet) ده‌كات كه پێشبركێیه‌كه 3 جۆر وه‌رزش له‌خۆ ده‌گرێت به مه‌له‌وانى ده‌ست پێده‌كات و دواجار پاسكیل سوارى و به راكردن ته‌واو ده‌بێت.
جارسۆلاڤ بۆبرۆسكى له شارى لاندشوت له وڵاتى ئه‌ڵمانیا سه‌ردانى ڕێستۆرانتێك ده‌كات كه ئۆفه‌رى ته‌نها به 16 یۆرۆیه و ( تا ده‌توانیت بخۆ)ى هه‌ڵواسیوه، دواى ئه‌وه‌ى 100 قاپ سوشى خوارد و دواتر خاوه‌ن ڕێستۆرانته‌كه سه‌ردانیكردنى بۆبرۆسكى قه‌ده‌غه‌كرد.
بۆبرۆسكى ده‌ڵیت زۆرم پێ سه‌یر بوو كاتێك له خواردن ته‌واو بووم گارسۆنهكانى رێستۆرانته‌كه ڕه‌تیانكرده‌وه به‌خشیشم لێ وه‌رگرن له ئێستادا قه‌ده‌غه كراوم بۆ چوونه ژووره‌وه‌ى ئه‌و ڕێستۆرانته.
تان لى خاوه‌نى ڕێستۆرانته‌كه گوتى: " ئه‌و كڕیاره به‌شى 5 كه‌سى خوارد و ئه‌مه‌ش شتێكه ئاسایى نییه" هه‌روه‌ها گوتیشى "من ته‌نها 13 قاپ سوشى بخۆم دواى خوادن ده‌مرم، به‌ڵام ئه‌و هه‌ر كاتێك 5 بۆ 7 قاپى ده‌خوارد، به‌شى 5 كه‌سى خوارد، ئه‌مه‌ش بووه هۆى نوقسانى و كه‌م بوونه‌وه له خواردنى سوشى و كڕیاران ده‌ستیان به پرسیار كرد ئایا ماسی زیاترمان هه‌یه".
جارسۆلاڤ بۆبرۆسكى ته‌مه‌ن 30 ساڵ وه‌رزشوانى له‌شجوانییه كارى ئه‌ندازیارى به‌رنامه‌ى كۆمپیوته‌ر ده‌كات و كێشى 78 كیلۆیه و درێژیشى 1.70 سانتیمه، بۆبرۆسكى په‌یڕه‌وى ڕێجیمێكى قورس ده‌كات و بۆ ماوه‌ى 20 كاتژمێر نان ناخوات دواجار ده‌ست به نان خواردن ده‌كات تا به‌ته‌واوى خۆى پر ده‌كات.
خاوه‌نى ڕێستۆرانته‌كه به خودى خۆى به جارسۆلاڤ بۆبرۆسكى گووتبوو چیتر ڕێ نادرێت ئه‌و له ڕێستۆرانته‌كه خواردن بخوات به‌هۆى ئاره‌زووى زۆر خواردنى.
سوشى خواردنێكى یابانییه بۆ هه‌ر پارچه‌یه‌ك 40 – 50 كالۆریس له‌خۆ ده‌گرێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌ڵمێنێت كه بۆبرۆسكى توانیویه‌تى 4000 كالۆریس بخوات واته 8 كیلو سوشى خواردووه.
جارسۆلاڤ بۆبرۆسكى بۆى نییه سه‌ردانى ئه‌و ڕێستۆرانته بكات، بۆبرۆسكى گوتى له‌به‌ر زۆر خواردنم ڕێگه نادرێت بچم بۆ ئه‌و ڕێستۆرانته، هه‌روه‌ها راێگهیاندووه له ئێستادا شوێنێكى تر‌ى دۆزیوه‌ته‌وه تا سه‌ردانى بكات شارى چینى كه ته‌نها 10 خولهك دووره له‌و ڕێستۆرانته‌ى كه لێی قه‌ده‌غه كراوه.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.