Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:35

جیاوازی نێوان ڤایرۆس‌ و به‌کتریا چی یه‌؟

ھۆكارن بۆ توشبوونی زۆرێك له‌ نه‌خۆشی یه‌كان
کوردستان TV
100%

ڤایرۆس‌ و به‌كتریاكان ھۆكارن بۆ توشبوونی زۆرێك له‌ نه‌خۆشی یه‌كان له‌ مرۆڤ دا، به‌ڵام له‌ڕوی بایلۆژیه‌وه‌ جیاوازیه‌كی گه‌وره‌ له‌نێوانیاندا ھه‌یه‌، له‌وانه‌ش:

1. ڤایرۆسه‌كان بونه‌وه‌ری زیندو نین، قه‌باره‌یان زۆر بچووكه‌، به‌چاوی ئاسایی نابینرێت، توانای ئه‌وه‌یان ھه‌یه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زیادبن، ھۆكارن بۆ دروستبونی چه‌ندین نه‌خۆشی جیاواز.

2. به‌كتریا بونه‌وه‌ری زیندووی ورده‌، خاوه‌نی ته‌نھا یه‌ك خانه‌یه‌و خاوه‌نی ھه‌موو ئه‌و پێداویستیانه‌یه‌ كه‌ بۆ فرمانه‌كانی ژیان پێویستن، مادده‌یه‌كی بۆماوه‌یی تێدایه‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌دیاریكردنی سیفات‌ و ھه‌ڵسوكه‌وتی به‌كتریا، خانه‌ی به‌كتریا ھاوشێوه‌ی مرۆڤ خۆراك وه‌رده‌گرێت ‌و زیاد ده‌بێت‌ و دابه‌ش ده‌بێت.

3. ھه‌موو جۆرێكی به‌كتریا زیانبه‌خش نیه‌ بۆ ته‌ندروستی به‌ڵكو ھه‌ندێكیان به‌سوود و پێویستن بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ تاكو له‌دۆخێكی باشی ته‌ندروستیدا بمێنێته‌وه‌، وه‌ك به‌كتریای نێو ریخۆڵه‌كان یارمه‌تی ھه‌رسكردن ده‌دات.

4. به‌جیاواز له‌به‌كتریا ڤایرۆس بریتیه‌ له‌گه‌ردیله‌ی زیانبه‌خش نه‌ك خانه‌، به‌ڵام كه‌ره‌سته‌ی بۆماوه‌یی تێدایه‌و به‌به‌رگێكی پرۆتینی داپۆشراوه‌، ناتوانێت وزه‌و پرۆتینات به‌رھه‌مبھێنێت.

5. ڤایرۆس زۆر له‌به‌كتریا بچوكتره‌، قه‌باره‌ی به‌كتریا ٠.٠٠١ میلیمه‌تره‌، به‌ڵام قه‌باره‌ی ڤایرۆس كه‌متره‌ له‌یه‌ك له‌سه‌دی قه‌باره‌ی به‌كتریا.

سه‌رچاوه‌/  ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی

كوردستان تیڤی/ كامران

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.