موقتەدا سەدر دوایین هۆشداری بە لایەنە سیاسییەكانی عیراق دەدات لەئەگەری رەتكردنەوەی كاندیدێكی سەربەخۆ بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق.
موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدر، لە پەیامێكدا نوسویەتی: لەگەڵ گەورەكانی عیراقدا رێككەوتین بۆ كاندیدكردنی چەندین كەسایەتی سەربەخۆو تەكنۆكرات بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوو، بۆئەوەی وەزیرەكانی كابینەكەی بەدوور لە دابەشكاریی حزبی و نەتەوەیی و تایفی دەستنیشان بكات، بەڵكو لەسەر بنەمای پسپۆڕی و تواناو دەستپاكییەوە دیارییان بكات.
موقتەدا سەدر، ئاشكراشیكردووە، هەر زوو هەندێ لە سیاسییەكان بیرۆكەی كاندیدی سەربەخۆو تەكنۆكراتیان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكی حكومەت رەتكردەوە، بۆئەوەی عیراق بگەڕێننەوە بۆ چوارگۆشەی یەكەم و گەندەڵكارانیش بە بەرگێكی نوێوە بگەڕێنەوە، حزب و دەستە ئابورییەكانیشیان جارێكی تر دەستبەسەر دەرماتەكانی میللەتدا بگرنەوە.
سەرۆكی رەوتی سەدر هۆشداری بەو لایەنانە داوە لەئەگەری بەردەوامبوونیان لەسەر ئەو نەهج و كاركردنە، بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.