Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 02:04

شاجوانی عه‌ره‌ب به‌ تاوانی کوشتنی دوو مناڵ دادگایی ده‌کرێ

دادگا ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی ئازادی بكات
کوردستان TV
100%

دوای ئه‌وه‌ی له‌هه‌فته‌ی رابردوو له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا دوو منداڵی كرده‌ قوربانی، دادگای مه‌غریب بڕیاریدا به‌ به‌ندكردنی نهێله‌ ئه‌مله‌قی، شاجوانی مه‌غریب.

دوای لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ شاجوانی مه‌غریب دادگای سه‌ره‌تایی ره‌تیكرده‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی نهێله‌ ئه‌مله‌قی ئازاد بكات.

بڕیاره‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ی دابێت یه‌كه‌م دانیشتنی دادگایی كردنه‌كه‌ی شاجوانی مه‌غریب به‌رێوه‌ بچێ، هه‌روه‌ها دادگا به‌هۆی تیژلێخورین تۆمه‌تی كوشتنی ئاراسته‌ی نهێله‌ ئه‌مله‌قی كردووه‌.

هه‌فته‌ی رابردوو له‌ یه‌كێك له‌ پێچه‌كانی شاری مه‌راكیشی مه‌غریب، شاجوانی مه‌غریب خۆی به‌ دارێكدا كێشاو داره‌كه‌ كه‌وته‌ سه‌ر دوو منداڵی بێلانه‌ كه‌ له‌و شوێنه‌دا خه‌وتبوون ، له‌ رووداوه‌كه‌شدا هه‌ردوو منداڵه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / پێگه‌ی سه‌دا

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.