له ئهنجامی بهشداریكردنیدا له فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتیی ڤینیسیا كه رۆژی شهممه كۆتایی پێهات ، فیلمی دیکیۆمنتاری " لسه عم یسجل "، دوو خەڵاتی فێستڤاڵەکەی بهدهستهێنا .
فیلمی دیكۆمێنتاری " لسه عم یسجل " لەلایەن دەرهێنەر " غەیاس ئەیوب و سەعید بەتەڵ " ەوە دەرهێنراوە و لە "هەفتەی ڕەخنەگران"ـی فێستڤاڵەکەدا دوو خەڵاتی بردەوە ، ئەم فیلمە باس لە دوو گەنج دەکات لە ماوەی چوار ساڵی پڕ لە ترس و جەنگی ململانێی سوریادا. چیرۆکی فیلمەکە دەربارەی دوو قوتابییە هونەر دەخوێنن و دەکەونە ناو زریانی ئەو جەنگەوە کە دوای ڕاپەڕینی سوریا وڵاتەکە دەگرێتەوە.
ههریهك له " غەیاس ئەیوب و سەعید بەتەڵ " كه دهرهێنهری فیلمهكهن بۆ ئاژانسی فرانس پرێس باسیان لەوە کرد ، گەرچی ئەو ڕاپۆرتانەی لەنێو سوریاوە دەربارەی دۆخی سوریا دەردەچن زۆر کەمن، بەڵام پێویستە گەواهییەکان هەر هەبن دەربارەی ئەوەی ڕوودەدات.
سەعید بەتەڵ ئاشكرایدهكات ، بۆیە ئەمەیان کرد چونکە ئامرازی میدیایی کارا لە سوریادا نییە ، بە گشتی فیلمەکە جگە لەوەی ئازار و نەهامەتییەکانی گەنجان دەگێڕێتەوە، داهێنان بە کردەیەکیش دەبینێت دژ بە جەنگ و لەنێوبردن .
جێی باسه فیلمی " ڕۆما " ی ئەلفۆنسۆ کوارۆنی دەرهێنەر خەڵاتی شێری ئاڵتوونی فێستڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتیی ڤینیسیای بەدەستهێنا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.