سه‌باح ساعدی یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه پایه‌به‌رزه‌كانی هاوپهپمانیی سائیرون كه له ئێستادا فراكسیۆنی چاكسازیی و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یان له په‌رله‌مانی عێڕاق پێكهێناوه، رایگه‌یاند كه ئایه‌توڵڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێڕاق به فه‌رمیی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه 5 كه‌سایه‌تیی عێڕاقیی ببن به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێڕاق.
ساعدی له گفتوگۆیه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا وتیشی: ئایه‌توڵڵا سیستانی له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ شاندی دانووستانكاری ئێرانیی ناڕه‌زایه‌تیی خۆی ده‌ربڕیوه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و 5 كه‌سایه‌تییه ببن به سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێڕاق، كه بریتین له: حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستای عێڕاق و نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئه‌م وڵاته و هه‌روه‌ها هادی عامڕیی رێبه‌ری هاوپه‌یمانیی فه‌تح و فاڵح فه‌ییاز سه‌رۆكی پێشووی سه‌رۆكایه‌تیی حه‌شدی شه‌عبیی و هه‌روه‌ها تاڕق نه‌جم له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی حزبی ده‌عوه‌ی عێڕاقیی.
پێشتریش ئایه‌توڵڵا سیستانیی له‌سه‌ر زاری نوێنه‌رانی خۆیه‌وه رایگه‌یاندبوو پێویسته كه‌سێكی به‌توانا و لێهاتوو ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێڕاق و هه‌روه‌ها پێویسته حكومه‌تێكی جیاواز له كابینه‌كانی پێشوو پێكبهێنرێت.
ساعدی له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا باسی له‌وه‌ش كرد كه هاوپه‌یمانیی سائیرون پشتیوانیی حه‌یده‌ر عه‌بادی ناكات بۆ جاری دووه‌م ببێته‌وه به سه‌رۆك وه‌زیران و هه‌ردووك هاوپه‌یمانیی سائیرون و فه‌تحیش داوایان له ناوبراو كردبوو ده‌ست له كار بكێشێته‌وه.
سه‌رچاوه / عههربییه
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.