هاوكات له‌گه‌ڵ چڕتر بوونی هێرشه‌كانی رووسیا و سووریا بۆسه‌ر پارێزگای ئدلب، حكومه‌تی توركیا كاروانێكی سه‌ربازیی ره‌وانه‌ی سه‌ر سنووره هاوبه‌شه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و سووریا كردووه.
هێزه‌كانی توركیا رۆژی رابردوو دوای ئه‌وه رۆیشتنه سه‌ر سنووری سووریا كه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا و سووریا ده‌ستیانكرد به بۆردومانی شار و گونده‌كانی ئدلب كه ئه‌م ناوچانه له‌ژێر ده‌ستی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریایه.
پێشتر له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆك كۆماری وڵاتانی رووسیا و ئێران و توركیا له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێك له‌م ناوچه‌یه گفتوگۆكان شكستیان هێنابوو، جیا له‌وه‌ش كه ئه‌ردۆغان داوای له پۆتین كردبوو به‌شێك له ناوچه‌كانی ئدلب بۆردومان نه‌كه‌ن، به‌ڵام پۆتین ره‌تی كردبووه‌وه.
به‌شێك له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا سه‌باره‌ت به بۆردومانه‌كانی رووسیا و سووریا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ئه‌م وڵاته هه‌م سه‌رباز و هه‌م لایه‌نگری له خاكی سووریادا هه‌یه. وێرای ئه‌وه هۆكاری ئه‌وه‌ی سه‌ربازی ناردووه‌ته سه‌ر سنووری سووریا به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه رایگه‌یاندووه هیچیتر ناتوانێ ئاواره‌ی سووریا وه‌رگرێت كه به هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه شوێنی ژیانیان به‌جێده‌هێڵن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاندووه كه ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی ئه‌وه‌نده قورس له پارێزگای ئدلب ده‌بێته هۆی درووستبوونی كاره‌ساتی مرۆیی بۆ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتیی سڤیل.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.