13یەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب له شاری ههولێر له رۆژانی 10 بۆ 20 ی مانگی تشرینی یهكهمی ئهمساڵ لهناو پاركی سامی عەبدوڕەحمان لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی دهكرێتهوه .
گوتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان " فەرهەنگ گۆمەشینی " ئاشكرایدهكات پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، ساڵانە بە بەشداری زیاتر لە 310 دەزگای چاپ و بڵاوكردنەوە دەكرێتەوە .
وتیشی ئهم پیشانگایه ساڵانە لە یەكی نیسان بۆ 10ی نیسان دهكرایهوه ، بەڵام ئەمساڵ لەبەر داخستنی فڕۆكەخانەكان كە لەلایەن بەغداوە داخرابوو، ئەو پێشانگەیە نەكرایەوە ، بۆیه بڕیارە لە 10 تا 20ی مانگی تشرینی یەكەم پێشانگاكە بكرێتەوە .
كردنەوەی ئەو پێشنگایە ساڵانە، وەك كەرنەڤاڵی رۆشنبیری وایە و خوێنەران لە زۆربەی شارەكانی كوردستان و عێراقیشەوە رووی تێدەكەن .
جێی باسه پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لە هەولێر ساڵانه له لایهن دەزگای مەدا بۆ ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری و هونەری و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی كوردستان، لەناو پاركی سامی عەبدوڕەحمان لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی دهكرێتهوه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.