Erbil 12°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 09:56

رۆحانی: ئه‌مه‌ریکا رۆژانه‌ نامه‌مان بۆ ده‌نێرێت و دوای دانوستان له‌ ئێران ده‌کات

رۆحانی: ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی دوو ڕوانه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند" ئه‌مه‌ریكا رۆژانه‌ داوای ده‌ستپێكردنی گفتۆگۆ له‌گه‌ڵ تاران ده‌كات. 

حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتۆگۆكانی له‌گه‌ڵ تاران رۆژانه‌ نامه‌یان بۆ ده‌نێرێت و به‌رده‌وام دوای دانوستان له‌ به‌رپرسانی ئێران ده‌كات.

وتیشی" ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكی گه‌مه‌یه‌كی سیاسی دوو ڕوانه‌یه‌، چونكه‌ له‌ لایه‌ك به‌سه‌پاندنی سزاكان فشار له‌سه‌ر گه‌لی ئێران دروستده‌كات و له‌لایه‌كی تره‌وه‌ رۆژانه‌ نامه‌یان بۆ ده‌نێرێت و باس له‌ گرنگی دانوستان و گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌، كه‌ بڕیاره‌ له‌ مانگی تشرینی دووه‌می ئه‌مساڵدا، ئه‌مه‌ریكا  سزای نوێ به‌سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی ئێراندا بسه‌پێنێت، له‌ ئێستاشدا به‌هۆی سزاكانی واشنتۆنه‌وه‌، تاران توانای فرۆشتنی نه‌وتی زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌و به‌های دراوی ئێرانیش به‌رده‌وام ڕوو له‌ دابه‌زینه‌. 

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.