Erbil 6°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 05:30

له‌ هێرشێکدا سێ چه‌کداری هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران کوژران

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێرانی
کوردستان TV
100%

له‌ ئاكامی هێرشێكی چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو سێ ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران كوژران و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوو.

به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵی فارس-ی ئێرانی له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا دوو ئه‌ندامی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و كه‌سێكی دیكه‌ش به‌ هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ ده‌ستداوه‌.

به‌ پێی ئاژانسه‌ ئێرانییه‌كه‌ چه‌كداره‌كان به‌ئۆتۆمبێل به‌ به‌رده‌می بنكه‌یه‌كی تۆكهور له‌ شاری میناب تێپه‌ڕیون و ده‌سترێژی گولـله‌یان له‌ بنكه‌كه‌ كردووه‌و بۆته‌ هۆی كوژرانی خه‌لیل مه‌حمودی، ملازمی سێیه‌م و ئه‌حمه‌د جزینی ، كۆمیسه‌ری دووه‌م.

ئاژانسه‌كه‌ ده‌شڵێت: هه‌ر له‌ هێرشه‌كه‌دا دوو سه‌ربازی دیكه‌ برینداربوون و له‌كاتی ره‌وانه‌كردنیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ كه‌سێكیان گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

شایانی باسه‌ شاری میناب به‌دووری 90 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای به‌نده‌ر عه‌باس-ی سه‌ربه‌ پارێزگای هورمزكان له‌ باشووری ئێران.

ئاماده‌كردنی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سپۆتنیك

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.