ساڵح نیكبه‌خت ، پارێزه‌ری زانیار و لوقمان به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه: له سێداره‌دانی ئه‌م دوو گه‌نجه به كاره‌ساتێكی دڵته‌زێن ناودێرده‌كات و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌وه‌ی تۆمه‌ته‌كان هه‌ڵبه‌ستراون و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك نیـیه بیسه‌لمێنێت زانیار و لوقمان تاوانیان كردبێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: لوقمان و زانیار مورادی ده‌ستیان نه‌بووه له كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان و نه له كوشتنی هیچ كه‌سێكی دیكه و هه‌روه‌ها هیچ كامێكیان چالاكوانێكی سیاسی ئه‌وتۆ نه‌بوون كه له ناوچه‌كه‌دا گرنگ بن.
ده‌شڵێت: چه‌ندان به‌ڵگه‌ی خستووه‌ته به‌رده‌م دادگا كه بێ تاوانی لوقمان و زانیار ده‌سه‌لمێنن، به‌ڵام هیچ كامێكیان به هێند وه‌رنه‌گیراون. ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له ئێران‌دا هیچ به‌هایه‌ك بۆ كاری پارێزه‌ری نه‌ماوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕێكه‌وتی 8 ی مانگی نۆی ساڵی 2018 ، سێ به‌ندكراوی سیاسی كوردیان به‌ناوه‌كانی ڕامین حسێن په‌ناهی و زانیار مورادی و لوقمان مورادی له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جی ڕۆژئاوای تاران له سێداره‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.