Erbil 9°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:00

حکومه‌تى عێراق چەند بڕیارێک لە بارەی بەسرەوه‌ دەردەکات

بریاردراوە بودجەی تایبەت تەرخان بکرێت
کوردستان TV
100%

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق چەند بڕیارێک بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خەڵکی بەسڕە دەردەکات.

ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی بۆ تاوتوێکردنی دۆخی پارێزگای بەسرە کۆبووەوە و چەند بریارێکى لە بارەی بارودۆخی بەسرەوه‌ دەرکرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی رەوشی  پارێزگای بەسڕە بەسەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی کۆبووەوە و بڕیاریدا ھاوکاریی خێزانەکانی بەسڕە بکرێت، بەتایبەت خێزانی قوربانیانی خۆپیشاندانەکان و تیمێکی وزاریش رەوانەی بەسڕە بکرێت بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، ھەروەھا بریاردراوە بودجەی تایبەت بۆ پارێزگاکە تەرخان بکرێت و دەسەڵاتی خەرجکردنیشی بدرێتە ئەو تیمەی رەوانەی پارێزگاکە دەکرێن.

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریشیداوە، پاڵپشتیی ھێزە ئەمنییەکان بکرێت بۆ بڵاو پاراستنی ھاووڵاتیان و شوێنە گشتی و تایبەتەکان.

ئەنجومەنی وەزیرانى عێراق، جەخت لەسەر مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە ده‌كاته‌وه‌ بەپێی دەستور و پشتیوانی خۆی بۆ دەستپێشخەرییەکانی کۆمەڵگای مەدەنی نیشانداوه‌ بۆ بەشداریکردن لە هەڵمەتی ئاوه‌دانی و کاری خۆبەخش و بەشداریکردنی گەنجان لە پرۆژەکانی چاکسازی بەسرە.

له‌سه‌ره‌تای هاوینی ئه‌مساڵ خۆپیشاندان له‌به‌سره‌ ده‌ستی پێكرد، به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان له‌م شاره‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.