له ئاكامی ئۆپه‌راسیۆنێكی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسه‌ر باڵی درێژكراوه‌ی په‌كه‌كه له ئێران "پژاك" شه‌ش پێشمه‌رگه‌ی ئه‌و رێكخراوه كوژران.
سوپای پاسدارانی ئێران رایانگه‌یاندووه، شه‌وی رابردوو له رۆژئاوای پارێزگای كوردستان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا شه‌ش چه‌كداری پژاكیان كوشتووه.
سوپای پاسداران ده‌شڵێت: ئه‌و چه‌كدارانه به‌رپرسیاربوون له هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له شاری مه‌ریوان كه ١١ سه‌ربازی ئێران كوژران و ٨ی دیكه‌ش برینداربوون.
له ٢٠ی ته‌مووزی رابردوو ژماره‌یه‌ك چه‌كداری پژاك په‌لاماری بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیان دا له شاری مه‌ریوان و له‌ئاكامی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ربازانی ئێران و چه‌كدارانی پژاك، ١١ سه‌ربازی ئێران كوژران و ٨ی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.